"لە سلێمانی تەقە لە بارەگای نەوەی نوێ دەکرێت"

ماڵپەڕی فەرمی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، کە لە شاری سلێمانى تەقە لە ئۆفیسى سەرەکى جوڵانەوەکەیان کراوە.

کەمێک پێش ئئێستا، ماڵپەڕی "ئێن ئاڕ تی" لە هەوالێکی بەپەلەیدا بڵاویکردەوە، کە ئەمشەو لە شاری سلێمانی تەقە لە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کراوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی کراوە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە پێنج فیشەک بەر بینای ئۆفیسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کەوتووە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و دواتر ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنن.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردوەتەوەو هیچ روونکردنەوەیەکیشیان لەو بارەیەوە بلاونەکردووەتەوە.




PM:11:14:23/07/2018