شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لە پردێ کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى ته‌مموز، له‌ شارۆچكه‌ی پردێ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ شاندێكی ته‌كنیكی حكومه‌تی عێراق كۆببنه‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" کۆبونەوەکەی نێوان هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ  گفتوگۆکردنە له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگای سەرەکی  نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك، کە لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم داخراوە.

 لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 رێگەی هەولێر-کەرکووک داخرا، لەو کاتەوە حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر کردنەوەی رێگاکە دەرنەبڕیوە.

جێی ئاماژەیە رێگەی هەولێر - کەرکووک بە رێگەیەکی گرنگی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق دادەنرێت، لە کاتی داخستنییەوە زیانی گەورەی کەرتی گەشتیاری و بازرگانی  بازاڕ و کاسبی هاوڵاتیان گەیاندووە.



AM:09:45:24/07/2018