لە شاری هەولێر تەقە لە بینای شارەوانی یەک دەکرێت

قایمقامی ناوەندی قەزای هەولێر رایگەیاند، چەند چەکدارێک تەقەیان لە بینای یەکی شارەوانی هەولێر کردوەو کەسێکیش بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراوە

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی قەزای هەولێر ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە لە بینای شارەوانی یەک کرادوە لە شاری هەولێر، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

وتیشی، لە ئێستادا کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراوە و لەرێگەی کامێرای چاودێریەوە بەدوای دوو چەکدارەکەی دیکەدا  دەگەڕێن .

قایمقامی ناوەندی قەزای هەولێر بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی تەقەیان لە بینای شارەوانی کردووە لە ماوەی ڕابردوودا خانووی تەجاوزیان دروستکردووە و لەلایەن شارەوانیەوە ڕوخێنراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە 23ی تەمووز، کاتژمێر 07:15 خولەکی سەرلەبەیانی لەلایەن سێ مێردمنداڵەوە هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئەنجامدا، سەرەتا پاسەوانی بەر دەرگای باڵەخانەی پارێزگایان بریندارکرد، دواتر دوو چایچیی پارێزگایان بە بارمتەگرت، بەڵام دواتر ئاسایش توانی یەکێکیان رزگاربکات، ئەوەی دیکەش شەهیدکرا، هەروەها چوار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، کە برینی سیانیان سووکە.


PM:01:34:24/07/2018