سەلیم
شوشکەیی وەڵامی ئاسایشی هەولێری دایەوە کە تۆمەتباری دەکەن بە داعش بوون و دەڵێت زۆر
به‌توندی ئه‌و ئه‌تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه به هه‌وڵێكی ده‌زانم بۆ ناشرین
كردنی كه‌سایه‌تیم، ده‌مێكه هه‌وڵی ناشرین كردنمان ئه‌ده‌ن به‌ڵام سوپاس بۆ خوا
گه‌لی كوردستان له‌وه هۆشیاتره به درۆ ده‌له‌سه‌كانیان باوه‌ڕ بكات.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
سه‌باره‌ت به لێدوانی
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر گوایه به‌نده فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بێت و
له‌ترسی دادگا ڕامان كردبێت بۆ ڕای گشتی ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
ئێمه باوه‌ڕمان به‌دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی بێ
لایه‌ن هه‌یه‌و ئاماده‌ین له‌به‌رامبه‌ری بوه‌ستین و ڕێز له‌بڕیاره‌كانی بگرین.
ئه‌و لێدوانه به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاسایشی هه‌ولێر له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چوار ساڵه ئه‌ندامی خولی سێهه‌می په‌ڕله‌مانین
عێراقین و و سه‌ركه‌وتوی خولی چواره‌میٍن، لای هه‌مو لایه‌ك ئاشكرایه به‌شێك له
دادگانی هه‌رێم له‌كاتی ململانێ سیاسیه‌كاندا بێلایه‌نی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
و بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسی به‌كارده‌هێنرێن.
ئێمه پێمان وایه ئه‌و
جۆره هه‌وڵانه زیان به پڕۆژه‌ی كاری هاوبه‌شمان ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گومانی تێدا
نیه هه‌ركه‌سێك له‌ئه‌لفو بای یاسا بزانێ له‌و ڕاستیه تێده‌گات كه هه‌ركه‌س
په‌یوه‌ندی به هه‌ر گروپێكی تیرۆرستیه‌وه هه‌بێت ناتوانێت كاندیدی په‌ڕله‌مان
بێت و و ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێت.
هه‌ربۆیه زۆر به‌توندی
ئه‌و ئه‌تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه به هه‌وڵێكی ده‌زانم بۆ ناشرین كردنی كه‌سایه‌تیم،
ده‌مێكه هه‌وڵی ناشرین كردنمان ئه‌ده‌ن به‌ڵام سوپاس بۆ خوا گه‌لی كوردستان له‌وه
هۆشیاتره به درۆ ده‌له‌سه‌كانیان باوه‌ڕ بكات.
دواكارم له خودا ئه‌من
و ئاسایشی وڵاتمان بپارێزێ و ناحه‌زانیش ریسوا بكات
سه‌لیم شووشكه‌یی