هاوپەیمانی
دیموکراسی و دادپەروەری لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی هەڵبژاردنەوە و سپیش
ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی حزبەکە ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی سپی هەریەکە لە دەلیل جەمال و مامۆستا کەمال و هانا قاسم و فرمێسک
عوسمان و خەندە بەشێکن لەو کاندیدە بڕیارلێدراوانەی کە هاوپەیمانی لەسەریان
ساغبووەتەوە.
سپی میدیا
زانیویەتی کە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری خۆی
سەرۆکایەتی لیستی حزبەکەیان دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بڕیارە ٣٠ ئەیلول
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و دوێنێش وادەی پێشکەشکردنی ناوی
کاندیدی لایەنەکان دواخرا.