کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر سەلیم
شوشکەیی پەرلەمانتاری عێراقی کۆمەڵ و دۆخی هەرێم بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە هه‌رێمی كوردستان له
بارودۆخێكی ناله‌باری خراپدایه.
لە
ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە
كۆمه‌ڵی ئیسلامی
كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه "به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی
ناله‌باری خراپدایه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان له‌هه‌مووكات
ئاڵۆزتره به‌تایبه‌ت دوای گزی و ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12/5/2018، ئێمه
له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئاڵۆزتركردنی بارودۆخه‌كه‌نین، و بۆیه
ئێمه بێ ده‌نگیمان هه‌ڵبژارد به‌رانبه‌ر به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی مامۆستا سه‌لیم
شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه له ڕۆژی
14/7/2018 له‌كاتێكدا خۆی بۆ چاره‌سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو به‌سود وه‌رگرتن له
نه‌مانی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان
و سوێند نه‌خواردنی په‌رله‌مانتاران، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هه‌وڵدرا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر
مامۆستا له په‌رله‌مانی به‌غدا هه‌ڵگیرێ، ئێمه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و
خودی مامۆستا كۆی مه‌له‌ف و تۆمه‌ته‌كانی كه بۆی دروستكراوه ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه
و پێمان باشبوو ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه قۆزرێته‌وه بۆ
ته‌سفیه‌ی حساباتی سیاسی"
ده‌قی به‌یاننامه‌كه"
بسم الله
الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری
كوردستان
لایه‌نه سیاسییه‌كان
به‌داخه‌وه
هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی ناله‌باری خراپدایه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و
په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان له‌هه‌مووكات ئاڵۆزتره به‌تایبه‌ت دوای گزی و ته‌زویر
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12/5/2018، ئێمه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ
ئاڵۆزتركردنی بارودۆخه‌كه‌نین، و بۆیه ئێمه بێ ده‌نگیمان هه‌ڵبژارد به‌رانبه‌ر
به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه له ڕۆژی 14/7/2018 له‌كاتێكدا خۆی بۆ چاره‌سه‌ر
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو به‌سود وه‌رگرتن له نه‌مانی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری
به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سوێند نه‌خواردنی په‌رله‌مانتاران،
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هه‌وڵدرا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر مامۆستا له په‌رله‌مانی به‌غدا
هه‌ڵگیرێ، ئێمه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و خودی مامۆستا كۆی مه‌له‌ف و تۆمه‌ته‌كانی
كه بۆی دروستكراوه ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان باشبوو ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه قۆزرێته‌وه بۆ ته‌سفیه‌ی حساباتی سیاسی كه به‌داخه‌وه
لێدوانی به‌رپرسه ئیداری و ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌و ئاڕاسته‌یه بوو له‌ڕۆژانی
ڕابردوو پاش ڕوداوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه به‌توندی ئێمه ئه‌و ڕووداوه ئیدانه
و مه‌حكوم ئه‌كه‌ین و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و لێدوانه نابه‌رپرسانه ڕه‌د ئه‌كه‌ینه‌وه
به‌رامبه‌ر مامۆستا سه‌لیم، كه بۆ خۆشی ئاماده‌یه بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان و سه‌لماندنی
بێ تاوانی خۆی له تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی بێ لایه‌نی
سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌بێ و هاوكات تۆمه‌تباركردنی مامۆستا به‌داعش سوكایه‌تی یه به‌ده‌نگی
هه‌زاره‌ها ده‌نگده‌ر كه‌متمانه‌یان به ناوبراو داوه و بێڕێزیه به‌رانبه‌ر به‌حزبێكی
سیاسی كوردستانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به بیری توندوتیژی و توندڕه‌وی و
خاوه‌ن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی
كوردستان
25/7/2018