لە هۆڵندا ١١ مناڵ بوونە قوربانی ڤیاگرا

بەهۆی تاقیکردنەوەیەکەوە کە حەبی ڤیاگرا دراوە بە دایکیان ١١ مناڵی کۆرپەی ناوسکی دایکیان بوونەتە قوربانی.

گۆڤاری نیوزویکی ئەمەریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە لە رۆژنامەیەکی هوڵەندی بەناوی " فولکسانتیل" ەوە وەرگرتووە تیایدا هاتووە" پزیشکەکان حەبی ڤیاگرای جۆری " سیلدینافیل "یان داوە بە ٩٠ ئافرەت تا مناڵەکانیان زیاتر لە سکی دایکیاندا گەشەبکات.

گۆڤارەکە باس لەوە دەکات کە لەبری ئەوەی مناڵە کۆرپەکان دوای لەدایکبوونیان گەشە بکەن، تووشی کێشەی سیەکان و هەناسەدان بوونەتەوەو دەرکەوتە ئەو ڤیاگرایە کەبری سوود کوژەرە.

لەژێر چاودێری ودری پزیشکدا ئەو حەبە دراوە بە ٩٣ دایک لە دە نەخۆشخانە لە شاری ئەمستردام، ١١ مناڵ مردوون لە کۆی ١٧ مناڵ کە ئەوانیش دووچاری کێشەو نەخۆشی  سی و هەناسەدان بوونەتەوە. هەروەها ٨ مناڵی تر بەهۆکاری تر مردوون.

گۆڤاری نیوزویک، لەزاری توێژەرانەوە پێشبینی ئەوەیان کردووە کە لە رێگای ئەو حەبەوە کە پیاوان بەکاری دەهێنن بۆ " هەلسانی چووکیان " رەنگە ببێتە فراوانکردنی بۆریە خوێنیەکان لەلای ژنی دووگیان، بەڵام ئەنجامەکەی پێچەوانەکە کەوتەوە.  



PM:09:53:25/07/2018