میدیاکانی نزیک پەکەکە: ئەو کەسەی پێشوازی لەسووپای تورک کرد کاندیدی پارتی یە

میدیاکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرای دەکات ئەو کەسەی لە گوندی بەرمیزە لە سیدەکان پێشوازی گەرمی لە سووپای تورکیا کرد، کراوە بە کاندیدی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان.

ئەو میدیایانە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردۆتەوەو لە هەواڵەکشدا دەڵێن" ئەرشەد حسێن، ئەوکەسەبوو، ڕۆژی ١/حوزەیران بە جلی کوردییەوە پێشوازیی لە سوپای تورک کرد، کە بۆ داگیرکاریی چووبوونە گوندی بەرمیزە-ی سەر بە شارەدێی سیدەکان-ی دەڤەری برادۆست و ماڵ بە ماڵی گوندەکە دەیگەڕاندن و قسەی داگیرکەرەکانی بۆ خەڵکی گوندەکە وەردەگێڕایە سەر زمانی کوردیی".

هەروەها هاتووە " ئەمڕۆ پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و لە ڕیزبەندیی ژمارە شەش-دا ناوی ئەرشەد حسێن لۆلانی هاتووە، کە لەسەر پارێزگای هەولێر کاندیدکراوە".





PM:11:56:25/07/2018