ئەم جۆرە رێگایەی سێکس مەترسیدارە

پزیشکان هۆشداری دەدەن لە ئەنجامدانی کرداری سێکس لەڕیگەی کۆمەوەو ئاماژە بەوە دەکەن ئەو جۆرە سێکسکردە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەک ئایدز .

لە توێژینەوەیەک دا کە لەیەکێک لە زانکۆکانی ئیتاڵیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، " سێکس لە رێگای کۆمەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ریخۆڵە یاخود کۆم، لەوانەش بریندار بوون، خوێنبەربوون".

 هەروەها باس لەوەشدەکات،" ئەگەر کەسێک مایسیری یاخود هۆرۆمهۆیدی هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی هەوکردنی مایسیرێکەی و هەندێک جاریش وروژاندن و خوێنبەربوون".

بەپێی توێژینەوەکە،"
 ئەگەر کۆم چەورنەکرێت ئەوا سێکسکردنەکە زیانی دەبێت و ڕەنگە ببێتە هۆی برینداربوون و دڕانی کۆم ئەمە جگە لەوەی بۆنێکی ناخۆشیش جێدەهێڵێت".

لە لایەکی دیکەشەوە پزیشکان بە هەموو شێوەیەک کرداری سێکسکردن لە رێگەی کۆمەوە رەت دەکەنەوە، چونکە ئەگەری زۆرە لە داهاتودا دەرچەی کۆم شل ببێتەوە، بەوەش کەسەکە پاش ماوەیەک نەتوانێت پیسایی رابگرێت.



PM:01:39:26/07/2018