سه‌لیم شوشكه‌یی له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند، بەتۆمەتی ناوهێنانی و پەیوەندی بە "داعش "ەوە، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هەولێر تۆماركردوە.
مەلا سەلیم شوشکەیی، کاندیدی دەرچووی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند،"فەرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی نیه به‌و " ڕوداوه نه‌خوازراوه‌ی هه‌ولێر " ، به‌ڵكو مێژووی ئه‌و فەرمانە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی(٢٠١٤).
شوشکەیی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە له‌وتاره‌كانیدا توند و تیژی هه‌بووه و وتی، "من خۆم ئه‌وكاته به‌پێی خۆم چومه به‌رده‌م دادوه‌ر ،به‌ڵام ئه‌وكات دادوه‌ر هیچ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردم، چونكه وتی ئه‌وه تۆمه‌تی سیاسیه بۆت دروستكراوه، ئێستاش دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره هه‌ركات باشبوو له‌زوترین كاتدا و له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ده‌گه‌ڕته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چێته‌وه به‌رده‌م هه‌مان دادوه‌ر تا بێ تاوانی خۆی دەسەلمێنێت".
شوشكه‌یی وتیشی" باشه ئه‌گه‌ر من داعش بم چۆن خۆم كاندید ده‌كه‌م بۆ په‌رله‌مان؟ خۆ خه‌ڵكی توندڕه‌و و داعش بڕوایان به‌و دامه‌زراوانه نیه!"
هەروەها وتی، "چومه‌تە به‌رده‌م دادگا و سكاڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هەولێر تۆماركردوە، كه پێش وه‌خته حوكمی به‌سه‌ردا دام و وتی"داعش"ه، پێش ئه‌وه‌ی دادگا تۆمه‌ته‌كه‌م به‌سه‌ردا ساغ بكاته‌وه."
سه‌لیم سوشكه‌یی ڕه‌تیكرده‌وه کە لەشاری هەولێر هەڵاتبێت و وتی" داوای هاوكاریم له‌كه‌س نه‌كردووه بڵێم مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمانه وه هه‌ڵ-یش نه‌هاتووم من ئێستا له‌سه‌فه‌رم و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم ، باری ته‌ندروستیم ته‌واو نیه له‌ژێر چاودێری پزیشكدام، ئه‌وكاته‌ی سه‌فه‌رم كرد به ئۆتۆمبلی خۆم چومه مه‌تار پارێز به‌ندیشم نه‌بوو ده‌یانتوانی پێشتریش، كه‌له‌هه‌ولێربوم ده‌ستگیرم بكه‌ن نازانم بۆچی ئه‌وكات هیچ باس نه‌بوو؟! به‌ڵام من ده‌ڵێم ئه‌م هه‌وڵانه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه من نه‌گه‌ڕێمه‌وه شاری هه‌ولێر،ئه‌گه‌رنا بۆ پێشتر هیچ باسێكیان نه‌كرد؟"