تورکیا وەڵامی ترامپ دەداتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا مولود چاویش ئۆغلۆ وەڵامی هەڕەشەکانی ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوەو دەڵێت " "ھیچ کەسێک ناتوانێ ھیچ بابەتێک بەسەر تورکیا بسەپێنێت". 

چاوشئۆغڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی ترەمپی دایەوە کە دەست لە کاروباری دادوەری تورکیادا وەردەدات. 

هەروەها چاوشئۆغڵو وتیشی "ھیچ کەسێک ناتوانێ ھیچ بابەتێک بەسەر تورکیا بسەپێنێت. ھەڕەشە لە ھیچ کەسێک قبوڵ ناکەین. سەروەری یاسا بە بێ جیاکاری ھەموو کەسێک دەگرێتەوە". 

ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندبوو "ئەمریکا بەھۆی دەستگیرکردنی قەشە ئاندرێو برونسۆن کە پاوێکی کریستیانی گەورە و باوکی خێزانێکی شاھانەیە، ئەوا سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت. پێویستە ئەم پیاوە باوەڕدارە بێ تاوانە دەستبەجێ رزگار بکرێ". 



AM:10:14:27/07/2018