وێنە.. دوای هەفتەیەک لە دەستگیرکردنی بەبێ فەرمانی دادوەر، مامۆستاکەی چۆمان ئازاد کرا


دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی چۆمانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک، مامۆستا نەبەز ئالانی دوێنێ ئازاد کرا.

هەفتەیەک لەمەوبەر وەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی کەمال چۆمانی ئاماژەی بۆ دەکات " مامۆستا نەبەز ئالانی لەبەر سڵاوکردن لە گریلاکانی پەکەکە دەستگیرکراوە، بەبێ هێچ بڕیارێکی دادوەر".

هەندێک کەناڵی میدیای ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نەبەز ئالانی لەسەر نووسین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسووبک دەستگیرکراوە.
دوای هەفتەیەک لە دەستگیکردنی دوێنێ ئازاد کرا.



AM:11:03:27/07/2018