سەبارەت بە دۆسیەی " تیرۆرکردنی " چالاکوانی مافی مرۆڤ، ئیقبال مورادی، قامیقامی پێنجوێن ڕایگەیاند " تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر کوشتنی ئیقبال مورادی دەستگیرنەکراوە و نازانرێت تیرۆركراوه یاخود كوشتنێكی ئاسایی بووه".
زانا ڕەحمان قامیقامی پێنجوێن بە دەنگی ئەمریکای راگەیانووە "تا ئێستا ساغ نه‌بووەته‌وه كه ئه‌وه تیرۆر بوو یان كوشتن وه كێ ئه‌نجامی داوه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له لێكۆڵینه‌وه‌داین و به‌دوای سه‌ره‌داودا ده‌گه‌ڕێین كه ئایا ئه‌مه كوشتنه یاخود تیرۆره."
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسە ناوچەیە دەڵێت "لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوچه‌یه بوون بۆ نمونه جوتیارێكه یان كه‌سێكه بانگ‌كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه و پرسیاریان لێكراوه."
به‌ره‌به‌یانی ١٧ی ئەم مانگە ئیقبال مورادی، كه خەڵکی شاری مه‌ریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەهۆی فشارەکانی دەسەڵاتداریی ئێرانەوە، چەند ساڵێکە نیشتەجێی پێنجوێنە، وه‌ك هه‌ر ڕۆژێكی ئاسایی له ماڵ چووە ده‌ره‌وه، به‌ڵام لە دره‌نگانێكی شه‌ودا و له نزیك چەمی گەورەی پێنجوێن ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایەوە.
بە وتەی کەسوکارەکەی، تەرمی ئیقبال مورادی کە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە دەوروبەری پێنجوێن لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو، سێ فیشەکی پێوەبووە.
ئەمە یەکەم ڕووداوی لەو شێوەیە نییە لە سنوری پێنجوێن ڕووبدات، له ساڵی ٢٠١٦دا، دوو ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان به ناوه‌كانی سدیق ساڵیئاوایی و كەمال شێخ ساده له سنوری قه‌زای پێنجوێن كوژران و تائێستاش دۆسیه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.