"تا ئێستا نەوەی نوێ سەرۆکی لیستی یەکلایی نەکردوەتەوە"

جوڵانەوەی نەوەی تا ئێستا لەسەر دادانی کەسێک بۆ سەرۆکی لیستی جوڵانەوەکەی بۆ پەرلەمانی کوردستان پێ یەکلایی نەکراوەتەوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت بڕیارە سبەینێ شەمە ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە.

سەرچاوەیەک بە "سپی" راگەیاند، تا ئێستا جوڵانەوەی ەنوەی نوێ خۆی پێ یەکلایی نەکراوەتەوە بۆ دادانی کەسێک وەک سەرۆک لیستی جوڵانەوەکە بۆ پەرلەمانی کوردستان.

وتیشی،خۆبەخشەکانی نەوەی نوێ دەیانەوێت، شاسوار عەبدولواحید خۆی ببێتە سەرۆکی لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە باس لە کاندید بونی "د. کازم فاروق" وتەبێژی نەوەی نوێ دەکرێت بۆ سەرۆکی لیستی ئەو حزبە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەنها سبەینێ لەبەردەستدا ماوە بۆ دیاریکردنی سەرۆک لیست و بپیە سبەی شەممە کۆتا بڕیار لەسەر دادانی کەسێک دەدرێت بۆ سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ.

جێی ئاماژەیە رۆژی یەکشەممە ٢٩ی تەمووز و بەپێی بڕیارێکی کۆمسیۆن دوایین رۆژە بۆ پیشکەشکردنی ناوی کاندیی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاروایە ٣٠ ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە ئێستاشدا هەریەک لە جوڵانەوەی ەنوەی نوێ، بزاتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کورستان ماون، کە ناوی کاندیدو سەرۆکی لیستیەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن



PM:09:21:27/07/2018