ساڵح موسلیم داوای گرەنتی نێودەوڵەتی دەکات

هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جارێک زووە لەگەڵ حکومەتی سووریا رێبکەوین و دەڵێت " هەر رێككەوتنێكیان لەگەڵ حكومەتی سوریا پێویستی بە گەرەنتی نێودەوڵەتی هەیە".
 
 
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشوی پەیەدە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " سەردانەكەی ئەنجومەنی دیموكراتی سوریا بۆ دیمەشق لەسەر داوای حكومەتی سوریا بووەو، ئەمان دەیانەوێت بۆچونی حكومەتی سوریا بزانن لەسەر پرسی دانوستان و پاش ئەوە دەچنە ناو دانوستانی جدییەوە لەبارەی داهاتووی سوریاوە".
 
ساڵح موسلیم لە بارەی شێوازی حوکمڕانی ئایندەی سوورایەوە وتی "  ئێمە نمونەیەكیان هەیە كە ئەویش بەڕێوەبەرێتییە خۆسەرییەكانن و دەمانەوێت ئەوە لەسەرتاسەری سوریادا بگشتێرنێت، لەگەڵ ئەوەش دانوستان لەبارەی ئەو نمونانەی دیكەوە دەكەن كە بونیان هەیە، وەك فیدراڵەت و لامەركەزییە و هەروەها گفتوگۆش لەسەر دەستوری نوێی سوریا دەكەین".
 
ناوبراو وتیشی ”هەر رێككەوتنێك بكرێت پێویستە گەرەنتییەكی نێودەوڵەتی هەبێت، چونكە رژێمی سوریا دەیەوێت یاری بكات و تەسلیمبونمان بەسەردا بسەپێنێت وەك ئەوەی لە "دەرعا”و چەند ناوچەیەكی دیكە رویدا، بەڵام ناتوانێت ئەمە لەگەڵ ئێمە بكات چونكە بەهێزین و پشتمان بەخۆمان و ئەزمونی خۆمان بەستوە.”
 
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، بەر لە سەردانەكەی دیمەشق، چاوی بە برێت مەكگۆرگ، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی دژ بە داعش كەوتوەو پێیان راگەیاندوە كە بەنیازن دانوستان لەگەڵ حكومەتی سوریا بكەن و ماكگۆرك-یش رێگر نەبووە، بەڵام پێشنیاری كردوە لەم قۆناغەی ئێستادا سەرنجیان لەسەر گێڕانەوەی خزمەتگوزارییەكان بێت.
 
هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) كە یەپەگە پێكهێنەری سەرەكییەتی نزیكەی یەك لەسەر سێی خاكی سوریای لەژێر دەستدایە كە دەگاتە 185 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەو بەوەش بە دوەم هێز دێت لەڕوی كۆنترۆڵكردنی خاكەوە پاش سوپای سوریا.
 



PM:12:41:28/07/2018