بەرپرسێکی کورد لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا

سەعید هەرکی بەرپرسی مەڵبەندی دەوروبەری هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، حەمید مستەفا ئیسماعیلبەرپرسی بازنەی قەڵای نوێی کۆمەڵی ئیسلامی و کوڕێکی لەلایەن ئاسایشەوە .

سەعید هەرکی بەرپرسی مەڵبەندی دەوروبەری هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی وتووە، ئاسایش چوونەتە سەر ماڵی حەمید مستەفا ئیسماعیل، کوڕێکی بەناوی محەمەد حەمید مستەفا ڕێگری لێکردون باوکی بەرن، بەڵام ئاسایش خۆی و باوکیشی دەستگیرکردووە.

ڕاشیگەیاند، کۆمەڵ هەموو شتێکی داوە بە ئاسایش لەسەر بێتاوانی ئەو ئەندامەی و بێئاگایی لە ڕووداوەکەی بینای پارێزگاری هەولێر، بەڵام ئاسایش تائێستا لە لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ ئەو ئەندامەیان بەردەوامە.

وتوشیەتی "پێمان سەیرە، چونکە ئەو پیاوە تەمەنێکی هەیە، هەروەها بەبێ هۆ گیراوە".



PM:04:40:28/07/2018