سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان گۆڕدرا

ئەگەرچی بڕیاربوو بەرهەم ساڵح ببێت بە سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بەڵام لە دواین ڕۆژدا هاوپەیمانی کەسێکی دیکەی بۆ سەرۆکی لیستەکەی دیاریکرد.

ماڵپەڕی خەندانی زمانحاڵی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى بڵاویکردەوە کە ئەو حزبە سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیارى كرد.

رێبوار كه‌ریم، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى بڕایگەیاندووە، دامه‌زراوه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوپه‌یمانى (سه‌مه‌د محه‌مه‌د) كه‌سایه‌تى و چالاكوانى دیارى هه‌رێمى كوردستانى وه‌ك سه‌رۆكى لیستى هاوپه‌یمانى بۆهه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌سنیشان كرد.



PM:04:55:28/07/2018