ڤاڵڤێردی باسی ئامادەکردنی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو دەکات


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە،ئەمرۆ لە ئەمریکاوە بەشداری کردو باسی لە ئامادەکارییەکانی یانەکەی کرد لە وەرزی داهاتوو.
ڤاڵڤێردی رایگەیاند ئەمانەوێت پێکهاتەیەک دروست بکەین کە بتوانین کێبڕکێی هەموان بکەین لەوانەیە یاریزانی نوێش بکڕین، بەڵام دەبێت ئیدارەی یانەکە رەزامەندی دەرببڕن و دەبێت ئاگامان لە بازاری گواستنەوەی یاریزانانیش بێت لەسەر نرخەکەی.
لەسەر چونی یاریزانەکانی ڤاڵڤێردی رایگەیاند تا ئێستا دڵنیا نیم کام یاریزان دەڕوات لە یانەکە و کام یاریزان دێت بەڵام لە هێڵی ناوەند یاریزانێکی ترمان دەوێت و دەمانەوێت تیپێکی تۆکمە دروست بکەین.
بڕیارە بەرەبانی رۆژی یەکشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە جامی دۆستانەی پاڵەوانان رووبەڕووی یانەی تۆتنهام ببێتەوە.



PM:07:46:28/07/2018