کیژان ئیبراهیم خەیات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی"بانگی کوردستان" بڵاوکردەوە.
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک کیژان لەبارەی یرۆکەی گۆرانی بانگی کوردستان نوسیویەتی، "باوكم وه‌ختی خۆی ئه‌م هۆنراوه جوانه كه باس له خه‌مه‌كان و چوار پارچه‌یی كوردستان ئه‌كات به مقام وتوێتی ، منیش ئه‌یڵێمه‌وه مناله‌كانیشم ئه‌یڵێیینه‌وه ..... بزانین تاكه‌ی ئێمه له‌م خه‌مه‌دا ئه‌بین چه‌ند نه‌وه گرفته‌كانی میلله‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت؟ ".
ئەم بەرهەمەی کیژان لە تێکستی ڕەزا حەمە و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی و کاری میوزیک و دابەشکردنیشی لەلایەن ئەفشین شوکری و شوان ئەکرەم بۆ کراوە.
کیژان ئیبراھیم خەیات، کچی ئیبراهیم خەیاتی گۆرانی بێژە و دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی هەشت ساڵە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشەو خاوەنی دوو مناڵن.