بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانی دیموکراسی وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی راگەیاند

بەرپرسی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەری، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە حزبەکەی راگەیاند.

دڵشاد عەبدولڕەحمان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،  "بەم نامەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە هاوپەیمانی رادەگەیەنم، لەبەرئەوەی گەیشتمە ئەو قەناعەتەی ئەو ئامانجەی ئێمە هاوپەیمانیمان وەک قەوارەیەکی هەڵبژاردن بۆ دروستکرد، لەڕێگەی ئەم هاوپەیمانیەوە نایەتەدی".

ده‌قی نوسینەکە...

سڵاو هاوڕێیانی بەڕێز 
لێرەوە ئاگاداری ڕای گشتی دەکەم کە بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەم لەهاوپەیمانی 
بۆدیموکراسی ودادپەروەری ڕادەگەیەنم

بەڕێز سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری
دوای سڵاو
بەم نامەیە دەست لەکارکێشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لەهاوپەیمانی لەبەرئەوەی گەیشتمە ئەوقەناعەتەی ئەو ئامانجەی ئێمە هاوپەیمانیمان وەک قەوارەیەکی هەڵبژاردن بۆدروست کرد لەڕێگای ئەم هاوپەیمانیەوە نایەتەدی و بەردەوام بونی ئەم هاوپەیمانیەش وبەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی کوردستان تەنها ژمارەیەکی تری بێکاریگەر دەخاتە سەرلیستی هێزەکان وپەرتەوازەیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانیش زیاتردەکات بەتایبەتی لەزۆنی سەوز، وە جگە لەگەیشتنی چەند کەسانێک بەپەرلەمان ویان وەرگرتنی چەند پۆستێک شتێکی دیکەی پێنایەتەدی  کەئەوە نەئامانجی من بوەو نەئێوەش لەکاتی راگەیاندنی هاوپەیمانیدا.

وەنامەیەکی تایبەتدا وردەکاری زیاتربۆ بەڕێزتان دەنێرم.

هەر لێرەوەش ڕای گشتی ئاگادار دەکەم کەلەم چرکەساتەوە من هیچ پەیوەندیەکم بەهاوپەیمانی بۆدیموکراسی وداپەروەری نەماوە .
.. لەگەڵ ڕێزم
.. دکتۆر دڵشاد عەبدولڕەحمان محەمەد
    ۲٠۱۸/۷/۲۸





PM:09:48:28/07/2018