شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دواجار بڕیاریدا خۆی سەرۆکایەتی لیستەکەی بکات بۆ
پەرلەمانی کوردستان.
کەناڵی ئێن ئاڕ تی
بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ جوڵانەوەى نەوەی نوێ لیستى
ناوی کاندیدەکانى دایە کۆمسیۆنی هەرێم و شاسوار عەبدولواحیدیش سەرۆکى لیستەکەیە.
ئەو میدیایەی نزیک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ نوسیویەتی "ئەمەش لە
کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان لە سەرۆک و سەرکردەى یەکەمی لایەنە سیاسییەکان تەنها
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی لیستە بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانی کوردستان".