یەپەگە کوژرانی ١١ سەربای تورکیای لە عەفرین راگەیاند

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤاناندا ١١ سەرباز و چەكداری سەربە  تورکیا لە عەفرین کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی چالاکییەکانی رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٨ لە دژی هێزە توركیاو چەكدارەكانی سەربەو وڵاتە لە عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد،"هێزەکانمان رۆژی ٢٦ی تەمووز لە نێوان گوندەکانی باسلێ و گۆبەلێ لە ناوچەی شێراوا لە دژی سوپای تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدو، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا  پێنج سەرباز، کە لە زرێپۆشێکدا بوون کوژران و زرێپۆشەکەش تێکشکا".

یەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "رۆژی ٢٧ی تەمووز هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە ناوەندی شاری عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا پێنج چەكداری سەر بە توركیا لەگەڵ سەربازێکدا کوژران".

لە راگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، "شەڕڤانان لە هەمان رۆژدا (٢٧ی تەمووز) لە گوندی قەرەتەپەی عەفرین لە دژی سوپای تورکیا وهاوپەیمانەكانی  چالاکییەکیان ئەنجامدا. تا ئێستا لەبارەی ئەنجامی چالاکییەکەوە زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە".


PM:02:25:29/07/2018