هەولێر و بەغدا لەسەر کردنەوەی رێگای كه‌ركوك –هه‌ولێر ڕێككه‌وتن

 حكومه‌تی ناوەندی و هه‌رێم لەسەر کردنەوەی رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك –هه‌ولێر ڕێككه‌وتن، دوای چاککردنی بەزوترین کات رێگاکە دەکرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگه‌ی راكان جه‌بوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ته‌مموز شاندێكی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبونەوەیەکدا لەسەر کردنەوەی رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركوك رێككه‌وتن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆبوونەوەکە
 لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەغدا بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی نوێنەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، هەروەها نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر.

ئەوەش هاتووە، هەر لە کۆبونەوەکەدا 
بڕیار له‌سه‌ر دانانی پرێكی ئاسنینی كاتی دراوه‌ بەمەبەستی كردنه‌وه‌ی رێگاکە، تاوەکو ئەو کاتەی کۆنکریتییە رووخاوەکە چاکدەکرێتەوە.

هەردوولا رێککەوتن لەسەر رێکخستنی ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ شوێنی پردەکە و ناوچەی پێشنیازکراو کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و بەگوێرەی ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی فیدراڵییەوە دەردەکرێن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە دانانی گومرگێگ کراوە بەمەبەستی 
به‌هێزكردنی جموجوڵی ئابوری و زیادكردنی داهاتی دارایی عێراق، گومرگەکەش له‌ ناحیه‌ی ئاڵتون كۆپری دەبێت. 




PM:05:43:29/07/2018