چەند چاڕەسەرێکی سرووشتی بۆ ڕزگار بوون لە سیسرکە لەماڵەکەتدا
سیسرکە جگە لەوەی گیاندارێکی بێزارکەرە هەروەها هۆکارە بۆ ڕشتنی میکرۆ ب، بەکتریا ، و تووشبوون بە هەستاری، و تەنگە نەفەسی، بۆیە تادەکرێت دەبێت ڕێگری بکەن لەنەهێشتنی ئەم جۆرە مێرووە.
چەند چارەسەرێکی سرووشتی بۆ ڕزگاربوون لەسیسرکە.
ـ بەکارهێنانی سپرای ڕۆنی نەعنا: ڕۆنی نەعنا وەک دژە مێرو مەگەزە. نەک هەربەتەنها دەبێتە هۆی دوور خستنەوەیان بەڵکو بەتەواوی لەناویان دەبات،
بەکارهێنان : هەندێک ئاو بکەرە ناو بۆتڵێکی سپراوە نزیکەی ۲۰ دڵۆپ ڕۆنی نەعنای تێبکەو بیپرشێنە بە دەوروبەری ئەو شوێنەی سیسرکەی لێیە.
ـ سۆدە: سۆدە بە بکوژێکی زۆ بەهێزی سیسرکە دادەنرێت. بەکارهێنان: دەتوانی هەندێک سۆدەو شەکر تێکەڵ بکەی پێکەوە بەکاری بهێنی بۆ لەناوبردنیان چونکە بەوشێوەیە کاریگەری زیاد دەبێت.
ـ سپرای قژ: ئەگەر هاتوو سیسرکت بینی لەناو ماڵەکەتدا هەندێک سپرای قژ بپرشێنە بەو شوێنەدا ئەمەش وادەکات دووریان بخاتەوە.
وە: هە ف
سەرچاوە life hackz
PM:08:22:29/07/2018