حکومەتی بەغدا بۆ کردنەوەی رێگای هەولێر- کەرکوک مەرجی هەیە

دوو خوولە گفتوگۆ بەردەوامە لەنێوان بەغداو هەولێر و ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و بەغداش بۆ کردنەوەی رێگاکە مەرجی هەیە.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " پێویستە گفتوگۆی نێوان هەردولا بۆ كردنەوەی رێگاكە، لەگەڵ داواكارییەكانی حكومەتی ناوەندیی بۆ كۆنترۆڵ كردنەوەی خاڵە سنورییەكان بگونجێت."
وتەبێژی نووسینگەی عەبادی جەختیکردەوە لایەنە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆی چڕو پڕیان ئەنجامداوە بۆكردنەوەی رێگای نێوان كەركوك و هەولێر، هاوکات پێی لەسەر ئەو مەرجەی خۆیان داگرت.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی بڵاوکراوەتەوە؛ هەردولا رێککەوتن کە پردێکی ئاسنینی کاتی لە پردێ دابنرێت تا ئەوکاتەی پردە کۆنکرێتییە تەقێنراوەکە چاکدەکرێتەوە، لەگەڵ دانانی خاڵی گومرگی لە پردێ بۆ زیادکردنی داهاتی حکومەتی ناوندی و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدێکی هەردوولا مەیدانی سەردانی شوێنەکە بکەن.



PM:10:44:29/07/2018