گۆرانی ئینزیبات خۆی بە دەمیرتاش بەراورد دەکات

گۆرانی ئینزیباد خۆی بە سەرکردەی زیندانیکراوی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەراورد دەکات و ددەڵێت هەردووکیان هونەرمەندن و هەردووکیشیان کاری سیاسی دەکەن.

لە نوسینێکیدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە ڕەخنە لە کاندیدبوونی ئەو دەگرن و دەڵێت ”ھونەرمەندیش ھاووڵاتییەکە وەک ئێوە، مافی خۆیەتی لە ھەر ڕێگایەکەوە بێت، داوای مافە ڕەواکانی خۆی و گەلەکەی بکات، ھە روەک ھەڤاڵی بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاش کە ھونەرمەندیکی باکووری کوردستانە و حکوومەتی تورکی ھێناوەتە سەر چۆک".

هەروەها دەڵێت کە تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە و دەڵێت "ڕاستە دیبلۆمم نییە و بەکالۆریۆسم نییە، بەڵام دیبلۆمم هەیە لەوەی خەڵک چۆن دەژی".

دەقی نوسینەکەی


بە ناوی خوای بە خشندە
ڕێز و سلاو بۆ کوردستانیانی ئازیز خوشک و بریان م لە تاراوگە کە س و کاری شە ھیدان ھاوڕێ و ھە وادارانی خۆشە ویست
نامە وێ زۆر درێژە بە بابەتەکە م بدەم ماوەی ١٢ ساڵ و نیو ئینزباتی عە سکە ری بوم وەک ئە رکێکی نیشتیمانی و ماوەی ١٠ ساڵە لە گە ڵ ھاوڕێ یانم لە بزوتنە وەی گۆڕان کاردەکە م لە سە ر داکۆکی کردن لە مافی ھاوڵاتیان و چە سپاندنی داد پە روەری ئە وانە ی من دە ناسن دور و نزیک ئاگاداری کارە کانم بون من تا قۆناغی ناوەندیم خوێندوەو ئاستی خوێندەوارم زۆر باشە ڕاستە دبلۆمم نیە و بە کالورێوس نیم بە ڵام دبلۆم ھە یە لە وەی کە خە ڵکی چۆن ئە ژی چۆن ژیان بە سە ر دە بەن چۆن مافیان ئە خورێت لە چی بارودۆخێکان بە ھە موو چین و تۆێژە کانە وە بۆیە لە م قۆناغە ی داھاتوە خۆم ئامادە دە کەم تاک و بە ڕێگایە کی تر داکۆکی لە مافی ھاووڵاتیان و گە ڕانە وەی داد پە روەری بکە م بێ ئە وەی بیر لە ھیچ بە رژەوەندیەکی شە خسی بکە مە وە . تەنھا ئامانجم خزمەت کردنە بە گە لو نیشتمانەکە م لە ھە ر شوێنێکا بم بۆ من گرنگ نیە زۆر کە س دە ڵێن ھونە رمە ندە نابێت سیاسی بێت ! ھونەرمەندیش ھاووڵاتیەکە وەک ئێوەو مافی خۆیە تی لە ھە ر ڕێگایە کە وە بێت داوای مافە ڕەواکانی خۆی و گە لە کەی بکات ھە روەک ھە ڤاڵی بە ڕێز سەلاحدین دمیرتاش کە ھونە رمە ندیکی باوکوری کوردستانە و حوکمەتی تورکی ھێاناوەتە سەرچۆک گرنگ نیە چ کارەی گرنگ ئە وەیە پاک و ڕاست گۆو خاوەن ویژدان بیت لە ھە رکارێک پێت ئە سپەردە ئە کرێت براتان گۆرانی ئینزبات پاڵێوراو بۆ پەرلە مانی کوردستان ژمارە ٦٢ لە لیستی گۆڕان
درود بۆ گیانی پاکی نە وشیروان مستفی و سە رجە م شە ھیدانی کوردستان ٢٩/٧/٢٠١٨



PM:02:03:30/07/2018