دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنییەکی نێوان وەزیری دارایی و کۆمپانیای قەیوان ئاشکرادەکەن

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ ئه‌ نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، حكومه‌ت كارئاسانی‌ بۆ كۆمپانیای قه‌یوان ده‌كات و رسوماتی گومرگی به‌چه‌ك لێوه‌رده‌گرێت لە بری کاش، کە بیست لە سە دی بەهاکەی خۆی نیە.

غالب محەمەد لە نوسینێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسووک بڵاویکردوەتەوە، نوسیویەتی،" وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە ڕێگە بدرێت بە کۆمپانیای قە یوان بە شێک لە ڕسوماتی گومرگی لە بری کاش بە شێوەی چە کی بانکی لێ وەربگیرێت هە تا بە رواری 30/4/2018 وە لە دوای ئە و بە روارە بە شێوە ی کاش 50% وە ر بگیرێت".

دەشلێت، " بەڕێوەبەری گومرگ کارئاسانی بۆ کردوە و رەزامەند بوە کە کۆمپانیای قەیوان کە بە شێکە لە ئیدارە ی گشتی یە کێتی شە ریکی نۆکانە لە گواستنە وە ی نە وتدا کە ڕسوماتە کە ی بە چە کی بانکی بدات".

لایخۆشییەوە  رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بە بەڵگەوە چەندین زانیاری دەخاتەڕوو لە ژێر ناوی "ئـاسانکاری بۆ کۆمپانیای قەیوان لەپای چی؟" لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دەنوسێت،"وەزارەتی دارایی بەبڕیارێک کۆمپانیای قەیوانی سودمەند کردووە لەوەی لەبری کاش ڕسوماتی گومرگیان بەچەک لێوەربگێت بەمەش کۆمپانیاکە دووجار سودمەنددەبێت، یەکەمیان ڕەسمەکەی تەسویە دەکات بەرامبەر حکومەت، دوەمیان چەکی بانکی لەبازاڕدا بەنیوە دەکڕێتەوە و بەھەمان بەھا لای حکومەت ساغی دەکاتەوە.
دەشڵێت، ئـەم ئـاسانکاری و جیا کاریە بۆ کۆمپانیای قەیوان بەتەنھا ناڕەوایە، بیرتان نەچێت لەکاتێکدا ئـێمە ئـەمە دەڵێین ھەندێک پەرلەمانتاری دوبارە کاندیدی ئـۆپۆزسیۆن بەدڵنیایی چاو داخستن و بێدەنگی ھەڵدەبژێرن بەرامبەر بەمە، چونکە بەقەد ئـینتیمایان بۆ حزبەکانی خۆیان ئـینتیمایان بۆ کۆمپانیا حزبیەکان(ھەڵبەت بەقەولی خۆیان) ھەیە!! بەرامبەربە.".

 دەقی نوسینەکەی غالب محەمەد...

وە زارە تی دارایی یان بە ڕێوە بە ری قە یوان

وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە ڕێگە بدرێت بە کۆمپانیای قە یوان بە شێک لە ڕسوماتی گومرگی لە بری کاش بە شێوەی چە کی بانکی لێ وەربگیرێت هە تا بە رواری 30/4/2018 وە لە دوای ئە و بە روارە بە شێوە ی کاش 50% وە ر بگیرێت، لە سە دا پەنجاكەی تری بە شێوەی چە کی بانکی وەربگیرێت لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەری گومرگ کارئاسانی بۆ کردوە و رەزامەند بوە کە کۆمپانیای قەیوان کە بە شێکە لە ئیدارە ی گشتی یە کێتی شە ریکی نۆکانە لە گواستنە وە ی نە وتدا کە ڕسوماتە کە ی بە چە کی بانکی بدات بۆ نمونە وەک  چەکی ژمارە 4500 کە لە بەرواری 11/6/2018 كراوە ، ئە م کارەش بە سێگۆشەی بە ڕێوبە ری گومرگ و وە زارەتی دارای و جیگری سە رۆکی حوکمە ت کراوە.

وە ک دەزانین چۆن داهاتی ئەم نەوتەی دەگوازرێتەوە و دیارنیە لەبری خزمەت بە میلەت دەخرێتە خزمەتی بنەماڵە و حیزب و کۆمپانیا حیزبیەکانەوە کەچی لەگەڵ ئەوەشدا کارئاسانی بۆ قە یوان دەکەن و ڕسوماتی گومرگی بەچەک وەردەگرن لە بری کاش کە هەمومان دەزانین ئەو پارەیەی بە چەک دەدرێت بیست لە سە دی بە هاکەی خۆی نیە بە پاساوێک وایان کردوە. کە گوایە حوکمە ت قە رزداری قەیوانە، ئەی ئەگەر حکومەت خە مخۆری کۆمپانیای حیزبیە ئەوە ندەش خەمخۆری فەرمانبەرەکانی خۆی بێت و بەچەکی بانکی پارەی خزمەتگوزاریەکانی لێ وە رگرێت وە ک پارەی ( کارە با . ئاو . باج و دە رامە ت . غە رامە ی مروری . ...... هتد )!!!!! . 

کە واتە بۆمان دە رکە وت رێباز حەملان هە ر وە زیری دارای نیە بە ڵکو سە ر پە رشتی کۆمپانیا حیزبیە کانیشە .

غالب محمد علی 
س . ل . پیشە سازی و وزە و بازرگانی لە ئە نجومە نی سلێمانی



PM:07:26:30/07/2018