پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، 18 تۆمه‌تباریان دەستگیرکردووە، کە لەماوەی ١٢ ڕۆژدا چەندین جۆر تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە،
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تەمموز نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان 18 تۆمه‌تباری له ماوه‌ی 12 ڕۆژدا ده‌ستگیركردووە، کە بە چەندین شێوە تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە.
لەبارەی جۆری تاوانەکانەوە وتی، یەكێك لە دەستگیركراوەكان دزی جلی گرانبه‌های خانمان بووەو پێنج دەستگیرکراویشیان کاری دزینی ماتۆڕسكیلیان کردووەو دوو دەستگیرکراو فافۆنی ژێر ستونی کارەبا و مەنھۆڵەکان تاوانەكەیان بووە.
هەروەها وتی، یەک دەستگیرکراویش ماتۆڕی دزیوەو سێ دەستگیرکراوی دیكەش دزی ماڵانیان کردووە، یەک دەستگیرکراویشیان لەدوکانەکان کەلوپەلی کارەباییان دزیوە.
نەقیب سەرکەوت ڕاشیگەیاند، یەکێک دیکە لە تۆمەتبارەکان به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێلی باوكی ده‌ستگیركراوە، تۆمه‌تبارێكیش به تۆمه‌تی دزینی بڕی سێ ملیۆن دینار له كافتریایه‌ك و تۆمه‌تبارێكی تریش به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل له جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر ده‌ستگیركراوە.
پۆلیسی سلێمانی رونیشیکردەوە، كه 39 فەرمانی دەستگیركردن جێبەجێكراوەو 275 ئاگاداركردنەوەش ئەنجامدراون، هه‌روه‌ها 208 حاڵه‌تی بەهاناوەچوون و فریاكەوتن و 17 دەرچوونیش هەبووە".