ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی رەخنەی توند لە ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق دەگرێت بەوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی ئەشکەنجەدان و پێشێلكارییه‌كانی دژ به مافی مرۆڤ ناكه‌ن.
بەگویرەی راپۆرتێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی"هیومان ڕایتس وۆچ" کە لەبارەی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق بڵاویکردوەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە زۆر نیگه‌رانن سەبارەت بە به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوه‌كان لای حکومەتی عێراقەوە.
هاوکات رێکخراوەکە نیگەرانی خۆیشی سەبارەت بەو گیراوانە دەربڕی، کە به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌نیا مه‌یلیان بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌یه خزاونەتە کونجی زیندان.
لە راپۆرتەکەدا لما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر و سەخت دژ به گیراوان ئه‌نجام ده‌درێت، کە ئه‌مه بۆ دادوه‌ران و خه‌ڵكی ئاساییش ڕوونه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌شكه‌نجه هه‌یه، بەڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌هاتوونه‌ته ده‌نگ و ئاماده نین باس له‌و بابه‌ته بكه‌ن.
دەشڵێت، له بری ئه‌وه‌ی گیراوەکان له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا بڕیاریان له‌بارەوە بدرێت، له گرتووخانه‌كان به زۆر دانپێدانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
رێخراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە ماوەی رابردوودا 30 كه‌یسیان لەبارەی ئەشکەنجەدانی گیراوان خستووه‌ته به‌رده‌م دادگاكانی به‌غدا، بەڵام 18 دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان ئه‌نجام دراوه، کە ته‌نیا یه‌ك له گیراوه‌كان تۆمه‌تی تیرۆری له‌سه‌ر یه‌كلا بووه‌ته‌وه به گوێره‌ی یاسای ڕیشه‌كێشی تیرۆر له عێراق.
ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە عێراق ڕێككه‌وتنی دژایه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی واژوو كردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاو ده‌نێت.