نوسەرێکی بەناوبانگی پارتی: دەبێت ئێف بی ئای دەرس لە ئاسایشی هەولێر وەربگرێت

ڕێبوار کەریم وەلی ڕۆژنامەنووس و نوسەری دیاری سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتارێکیدا گومان لە ڕووداوەکەی 23ی تەمووزی نێو پارێزگای هەولێردەکات.

ڕێبوار کەریم وەلی لە وتاری ئەم هەفتەیەیدا کە بۆ ڕووداوی نوسیوە دەڵێت "هەموو ئەو گومان و تۆمەتانە، لەدوای رووداوەكەی 23ی تەمموز كە باڵاخانەی پارێزگای هەولێر لەلایەن سێ هەرزەكاری توندڕەو یان هەڵخەڵەتێنراوەوە بە نەعل و دوو دەمانچەی باوكەكانیانەوە كران و دەكرێن، قابیلی قەبوڵن. دەشێ تیرۆریست و سەر بە داعش بووبن یان ئامانجێكی دیكەیان هەبووبێ. بەڵام بێ پرسیاركردن لەوەی كە ئەو سێ هەرزەكارە چۆن ئاوا بە یارمەتیی دەزگاكانی راگەیاندن و لێدوانی بەرپرسە ئەمنییەكان شكۆی پایتەختیان شكاند".

هەروەها نوسیویەتی "جۆری مامەڵەی دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس، سەرباری ئەوەی كە هەر لە یەكەم ساتەوە ناسنامەكانیشیان لای ئەوان ئاشكرابوو (كە لەوەیاندا دەبێ ئێف بی ئای بێت دەرسیان لێ وەربگرێ)، دەشیانزانی پشتێنەی بۆمبڕێژكراویان پێ نییە و بارمتەگیرییەكەشیان لە بینایەكی چۆڵدا كۆتایی هاتبوو، بۆچی بیریان لەوە نەكردەوە كە نەك بەچەكی سووك، بگرە بە چەكی قورسیش نەیانكوژن؟ ئەوەندە زەحمەت بوو كە لەجیاتی ئەوەی بیانكوژن و هەموو بەڵگەكان ون بكەن، بە برینداریش بێت لەو باڵاخانەیە دەریانبێنن؟ سێ منداڵتان كوشت!َ"



PM:04:08:31/07/2018