وتەبێژی بالآی ئەنجومەنی دادوەری عێراق
رایگەیاند" ٨ کەس لە خێزانێک کە سەر بە داعش بوون، دادگایی دەکرێن بە تۆمەتی
کوشتنی ٣٧٠ هاولاتی".
عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی بالآی دادوەری عێراق
رایگەیاند" هێزە ئەمنییەکان ٨ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی یەک
خێزانن سەرکردایەتی رێکخراوی داعشیان کردووە لە باشووری موسڵ".
وەک ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بلآویکردۆتەوە " ئەو خێزانە
دانیان بە کۆمەڵکوژی ( خسفە )دا ناوە کە خەڵکانێکی زۆری مەدەنی و هێزە چەکدارەکانی
عێراقیان فڕێداوەتە چاڵێکی گەورەوە".
سەخفە زەویەکی نشێو و چالێکی سروشتیە دەکەوێتە ٨ کیلۆمەتر لە باشوری
شاری موسڵ و بە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ داعش دادەنرێت لە عێراقدا کە دژی کەسانی
هێزە ئەمنییەکانی عێراق و خەڵکی مەدەنی ئەنجامی داون.
بەیرقەدار وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند" ئەمانە بەشدارن
لە کوشتنی ٣٧٠ کەس و دەستگیرکردنی ٤٠٠ کەسی خەڵکی موسڵ و ئەو هەشت تۆمەتبارانە دانیان
بە تاوانەکانیاندا ناوە.