ئەمەریکا سزای دارایی بەسەر دوو وەزیری تورکیادا دەسەپێنێت

وڵاتە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە سزایان بەسەر هەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری داد، سلێمانی سویلو و عەبدولحمەید گول سەپاند بەتۆمەتی دەستگیرکردن و هێتشنەوەی ئەندرو برانسونی قەشە، کە تورکیا بە " جاسوس " ناوی دەبات.

سارە ساندرز وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند " ئێمە لەو باوەڕەداین قەشە ئەندرو قوربانی زوڵمێکی بێ بەهانەیە، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ".
ئەمەریکا سزاکانی لەسەر ئەو وەزیرە تورکیانە لە شێوەی بلۆک کردنی پارەو موڵکەکانی ئەو دوو وەزیرە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو لەو بارەیەوە ترامپ واژووی ئەو سزایانەی کردووە لەبەرئەوەی مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمەریکا توندە لەسەر هەڵوێستەکانی بەرامبەر تورکیا، هەرچی تورکیاشە کەمێک لە جاران نەرمتر دەردەکەوێت.



PM:09:48:01/08/2018