ئەمشەو ١ی ئەیلول دوای سەپاندنی سزای دارایی بەسەر دوو وەزیری تورکیا،
چاویش ئۆغلو وەلآمی ئەمەریکا دەداتەوەو دەڵێت " وەلآمی توندمان دەبێت".
ئیدارەی ترامپ لەسەر ئازادنەکردنی قەشە ئەمەریکیەکەی لە تورکیا گیراوە
سزای دارایی بەسەر وەزیری دادو ناوخۆدا سەپاند، کەمێک پێش ئێستا چاوئێش ئۆغلو
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "بە توندی ئیدانەى بڕیاری سەپاندنی سزا لەسەر
وڵاتەکەمان لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دەکەین".
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند "بە ھەمان شێوەیە بێ
ئەوەی دوابکەوێ وەڵامی ئەو ھەڵوێستە ھێرشبەرانە (ی ئەمریکا) دەدەینەوە ".کە خزمەت بە
ھیچ ئامانجێک ناکات
ئەمەریکا ماوەی دە رۆژە هەڵویستی خۆی بەرامبەر تورکیا لەسەردەستگیرکردنئ
قەشەیەکی ولآتەکەی کە تورکیا بە " سیخوڕ " ی تۆمەتباری کردووەو لەو
ولآتە زیندانە، توند کردۆتەوەو ئێوارەی ئەمڕۆ ئەممەریکا گەرمارۆی دارای خستە لەسەر
وەزیری دادو ناوخۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیاش کەمێک پێش ئێستا دەستیکردن
بەهەڕەشەکردن.