ئێران خۆی بۆ مانۆڕێکی سەربازی ئامادە دەکات

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیکردووە بە جموجۆڵە سەربازییەکانی لە کەنداوی عەرەبی و بە نیازە مانۆڕێکی سەربازیی گەورە  ئەنجامبدات.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە،کە سوپای ئێران بەنیازە مانۆڕێکی سەربازیی گەورە لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیدا ئەنجامبدات

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، کە
 وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیل ئێربان هەواڵەکەی پشتراستکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، بەوردی چاودێریی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێرانی لە کەنداوی عەرەبی بەتایبەت لە گەرووی هورمز کردووە.

ئەو فەرماندەیەی سوپای ئەمریکا ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە دوای چاودێریکردنی 
ئاگادارن لەوەی ئێران چەک و کەلوپەلی سەربازیی زیاتر دەباتە کەنداو.، کە مەبەست لێی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازییە.
 
 



AM:09:12:02/08/2018