باندێک لە کەرکوک دەستگیر دەکرێت

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، باندێکی سێ کەسی دەستگیرکراون، کە هەستاون بە کاری دزیکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوێکدا کە  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بە دەستگیرکردنی باندێک کردووە، کە لەسێ کەس پێکهاتوون بە ناوەکانی (ش.ع) و (م.ع) و (ب.ب).

ئەوەشی خستوەتەڕوو، باندەکە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە کاری دزینی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر ماڵانیان بەچەکەوە ئەنجامداوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوکدا هاتووە، لە ئێستادا  بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەر سێ دەستگیرکراوەکە بەپێی مادەی 442ی دزی بەندکراون.


AM:10:22:02/08/2018