سەنتەری ئیدارەی نیشتمانی ئەمەریکا بۆ ئۆقیانووس و بەرگی هەوای رایگەیاند" چوار ساڵی رابردوو گەرمترین ساڵ بوون لە کۆتایی سەدەی نۆزدەوە کە تۆماری گەرمای گۆی زەوی تۆمار دەکرێت".
ئەو ئەنجامە پاش ئەو راپۆرتە دەبێت کە سەنتەری نەتەوەی زانیاری ژینگەی ئیدارەی " نوا " بڵاویکردەوە کە ٥٠٠ توێژەر لە ٦٥ دەوڵەتەوە بەشداریان کردووە.
لەو ئەنجامەدا هاتووە کە ساڵی ٢٠١٧ بە یەكێک لە سێ ساڵە گەرمەکە بووە لە مێژوودا.
دیک ئەرندت توێژەر لە ئیدارەی " نوا " ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەرزبوونەوەی گەرمی گۆی زەوی هیچ پەیوەندیەکی بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانووسی ئارامەوە نییە.
ئەو راپۆرتە کە لە ٣٠٠ پەڕە پێکدێت، ئەوە دەخاتەروو کە گۆڕانکاری کەشوهەوا رەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی گەرمی گۆی زەویە، کە تۆماری ساڵی رابردوو هەژماری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای شکاند.
ئەو راپۆرتە زیاتر جەخت لەسەر گەرمبوونی پلەی گەرمای گۆی زەوی دەگەڕێنێتەوە بۆ زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربوون و میسان و ئەکسید نیترۆجین، ئەوانە هەموویان بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ساڵی ٢٠١٧.