نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نه‌وت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو 73دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئه‌مڕۆ هەینی 3ی ئابی 2018، 
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 69 دۆلار و 3 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. دوێنێ بە 67 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەكرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان به‌ 73 دۆلار و 40 سه‌نت فرۆشرا، دوێنێ به‌ 72 دۆلار و 55 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرا.





ئه‌م بابه‌ته ‌730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:11:03/08/2018