تایبەت بە سپی
شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی
ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی
هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانین و دژی هەر پاساوێکیشن کە بۆ دواخستنی بهێنرێتەوە.
شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی
ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەکە لە
لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا، ڕایگەیاند ئەوان دژی دواخستنی هەڵبژاردنی
کوردستانن.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان ڕایگەیاند
"دواخستنی هەڵبژاردن بە هەر پاساوێک دژی پرۆسەی دیموکراسییە و ئێمە بە هەموو
شێوەیەک ئەو کارە ڕەتدەکەینەوە".
سەبارەت بەو بۆچوونەش کە باس لەوە
دەکەن کە لە ناو بزووتنەوەی گۆڕاندا دوو بۆچوون هەیە بەشێکی لەگەڵ دواخستن و
بەشێکی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە کاتی خۆیدا، شۆڕش حاجی ڕایگەیاند "ئێمە پێشتریش لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نەبووین بۆ ئەم کاتەی کە ئێستا دیاریکراوە و لە
جڤاتی نیشتیمانی لەو بارەیەوە پێشتریش بڕیارماندابوو، کە ئێمە پاڵپشتی ئەنجامدانی
هەڵبژاردن دەکەین لە کات و وادەی خۆیدا.
خانەی ڕاپەڕاندن لە بزووتنەوەی
گۆڕاندا خاوەنی گەورەترین دەسەڵاتی ئەو حزبەیە و ئەو سەرکردەی حزبەش بە تەواوی
هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆش پەرلەمانتاری گۆڕان، بەهار
مەحمود ڕایگەیاندبوو کە ئەو لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندایە.