هاوپەیمانی: نابێت لەبەر دۆخی ناوخۆی حزبێک هەڵبژاردن دوابخرێت

تایبەت بە سپی

ئەندامێکی
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندان لە کاتی خۆیدا و نە داوای داخستنیان کردووە و نە لەگەڵ ئەو هەوڵەشدان.

عوسمان گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، بە سپی میدیا ڕاگەیاند "دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و پرۆسەی دیموکراسی بکەوێتە سەر ڕاڕەوی خۆی و دژی هەموو هەوڵێکیشین کە لەو بارەیەوە بدرێت".

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی جەختیشی کردەوە کە دۆخی کوردستان بە شێوەیەک نییە تا هەڵبژاردن تێیدا دوابخرێت و ناکرێت بە هۆی دۆخی ناوخۆی حزبێکەوە هەڵبژاردنەکان دوابخرێت و پێویستە هەڵبژاردن هەموو کاتێک لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و ئەوە بۆ پرۆسەی دیموکراسی گرنگە و ئەوان بە هەمووشێوەیەک پاڵپشتی پرۆسەی دیموکراسین.



PM:05:44:03/08/2018