لە سلێمانی هێزە ئەمنییەکان رێگریان لە گردبوونەوەیەک بۆ شەنگال گرت

لە چوارەمین ساڵرۆژی، ئێوارەی ئەمڕۆ ٣ ی ئاب بڕیار بوو لەلایەن کۆمیتەی چالاکی ژنان لە باشووری کوردستان گردبوونەوەیەک رێکبخەن، بەڵام بەبیانوونی نەبوونی مۆڵەت هێزە ئەمنییەکان رێگایان بەگردبوونەوەکە نەدا.

بەپێی راگەیاندنێک كۆمیتەی چالاكی ژنان لەباشووی كوردستان، کەدانەیەکی بۆ( سپی ) نێردراوە، بڕیاربوو بەبۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی كۆمەڵكوژی خەڵكی شەنگال لەلایەن كۆمیتەی چالاكی ژنان لەباشووری كوردستان چالاكییەك بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو كۆمەڵكوژییە ئەنجامبدرێت.

لەگەڵ نزیكبونەوەی كاتی چالاكییەكە، هێزێكی ئەمنی لەبەردەم باخی گشتی كۆببونەوە و ڕێگرییان لەو چالاكییە كرد، بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی فەرمی نەبووە.

لە بەرەبەیانی رۆژی 3ی ئابی 2014 چەكدارەكانی رێكخراوی داعش لە درێژەی فراوانخوازییەكانیاندا لە دوای داگیركردنی شاری موسڵ نێوەندی پارێزگای نەینەوا لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2014دا بە دەشتی نەینەوادا بڵاوبوونەوە و قەزای شنگالی زۆرینە ئێزدی نشنینیان داگیركرد لە ماوەیەكی كەمدا لە دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە .

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكان 1293 كەس لە سنوری شنگال كوژراون،6417 كەسی دیكەش لەلایەن داعشەوە رفێندران، كە زۆریان منداڵی كچ و ئافرەتن. هەروەها 2745 منداڵیش بێ دایك و باوك بوون.



PM:09:38:03/08/2018