ڤیدال بە تەواوی بووە بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە



یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی سەرکەوتوو بوو لە کڕینی یاریزانی چێلی ئارتۆرۆ ڤیدال بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویان کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی لەگەڵ ئارتۆرۆ ڤیدال و یانەی بایرن میونخ رێکەوتووەو لە چەند  کاتژمێری داهاتوو ئەو یاریزانە دەگاتە شاری بەرشەلۆنەو درێسی یانە کەتەلۆنیە دەپۆشێت.
گرێبەستەکەشی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ ٣ ساڵەو بە بڕی نزیکەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ ئەنجام دراوەو چاوەڕوانیش دەکرێت رۆژی دووشەممە پشکنینی پزیشکی لە یانە کەتەلۆنیەکە بۆ بکرێت.



PM:10:52:03/08/2018