ئەمە جوانترین منداڵی جیهانە؟

منداڵێکی نەیجیری لە ٢٠ی مانگی ڕابردوودا لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکرایەوە هەرزوو بە هەزاران کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە جێگەی باس.

باموییوا سێ وێنەی پۆرترێتی منداڵێکی نەیجیری بە ناوی جیر بڵاوکردەوە کە هەرزوو کاردانەوەی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا و بە هەزاران کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لایکیان کردووە.

سەبارەت بەوەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت نازناوی جوانترین منداڵیان لە جیهاندا لێناوە، باموییوا دڵخۆشی خۆی نیشاندا و وتی پێی وایە ئەوەی کە وایککردووە وێنەکە ئەو کارانەوەی هەبێت، بەرکەوتنی منداڵێتی و پێگەیشتنی ئەو کچەیە لە وێنەیەکی سروشتیدا و تا ئێستا وێنەکەی زیاتر لە ١٣٠ هەزار لایک یبۆ هاتووە.


س:CNN

ئه‌م بابه‌ته ‌688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:54:04/08/2018