دایکی ئوسامە بن لادن نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

دایکی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی قاعید، باس لە کوڕەکەی دەکات و دەڵێت لە زانکۆ مێشکی شۆردراوەتەوە.

عەلیا غانم، دایکی ئوسامەبن لادن، لە دوای کوژرانی کوڕەکەی یەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵ گاردیان ئەنجامداوە و دەڵێت زۆر نیگەران بووە کاتێ زانیویەتی کوڕەکەی بووەتە چەکدار لە گروپێکی جیھادیداو باسیش لەوە دەکات بۆ داواجار کە بن لادن-یان بینیوە ساڵی ١٩٩٩ بووە کاتێ لە ئەفغانستان ژیاوە، واتا پێش دوو ساڵ لە تەقینەوەکانی ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١.

عەلیا دەڵێت ئوسامە لەڕووی ئەکادیمییەوە بەتوانابووە، و لەسەرەتای بیستەکانی تەمەنیدا گەنجێکی بەھێز بووە و کاتێ خوێندکاری ئابووری بووە لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز لە جیدە.

ئەو دەڵێت "خەڵک لە زانکۆ ئەویان گۆڕی و ئەو بوو بە کەسێکی جیاواز..ئەو منداڵێکی زۆرباش بوو ھەتا ئەو کاتەی چاوی کەوت بە ھەندێ خەڵک کە لەسەرەتای بیستەکانی تەمەنیدا مێشکیان شۆردەوە..من ھەمیشە پێمدەوت لەو خەڵکانە دووربکەوێتەوە و ئەو ھەرگیز بەمنی نەدەوت چیدەکات، چونکە منی زۆر خۆشدەویست"

باوکی بن لادن، محمەد بن عەواد بن لادن، دوای سێ ساڵ لە لەدایکبوونی ئوسامە، لە عالییە جیابووتەوە و بەگشتی زیاتر لە ٥٠ منداڵی ھەیە.



AM:10:35:04/08/2018