هێمن هەورامی: هەڵبژاردن بەهیچ شێوەیەک دواناخرێت


سەرۆکی پێشنیارکراوی لیستی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان. هێمن هەورامی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، " هەڵبژاردن بە هیچ شێوەیەك دواناخرێت‌ ".

هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی و راوێژكاری سیاسی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە "نەوا”ی راگەیاند، "دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن هیچ بنەمایەك‌و هیچ بیانویەكی سیاسی‌و تەكنیكی‌و كارگێڕی‌و داراییشی نییە تاكو دوابخرێت، بەڵكو پرۆسەكە لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".

هێمن هەورامی کە کاندیدکراوە بۆ سەرۆکی لیستی پارتی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" پارتی سوورە لەسەرئەوەی لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن بكرێت‌و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و لایەنە سیاسییەكانیش هەموو ئامادەكارییەكانی خۆیان كۆتایپێهێناوە و لیست و ناوی كاندیدانیش پێشكەشكراوە".

هێمن هەورامی ئاشكراشیكرد، هەموو پێداویستییەكانی كارگێڕی‌و دارایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە تەرخانكراوەو لە رووی یاساییشەوە هیچ كێشەیەك لە دیاریكردنی رۆژەكەدا نییە‌و هەر لایەنێك باس لە دواخستنی هەڵبژاردنیش بكات، دیارە لە ئەنجامەكەی دەترسێت.



PM:02:41:04/08/2018