" تا ئێستا هیچ لایەنێک بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە"

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێ، ئاشکرای کرد کە تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە.

شیروان زراروته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : ژمارەی ئەو كەسانەی خستەڕوو، كە لەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە و وتی: بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی، كە لەبەردەستی ئێمەدایە سێ میلیۆن و( ٨٨ )هەزار (٦٥٢ )كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان، وتەبێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاند  "  تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمی نییە لەلایەن هیچ دەزگایەكی فەرمییەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان".

دەربارەی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات وتەبێژەی کۆمسیۆن وتی " ئه‌و (100 )هەزار دەنگدەرە دەبێت بگەڕێنەوە كوردستان و بەشداری دەنگدان بكەن، چونكە كۆمسیۆنی هەرێم نووسینگەی نییە لە دەرەوە و ناتوانن نووسینگەش بكەنەوە، چونكە تێچوویەكی زۆری دەوێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراقیش هاوكاریان ناكەن، وڵاتان تەنها لە رێگای عێراقەوە مۆڵەتیان پێدەدەن بۆ كردنەوەی نووسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن".

بڕیارە بە بەشداری ٢٩ قەوارەو هاوپەیمانی سیاسی رۆژی ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.



PM:04:37:04/08/2018