ڤیدیۆ.. لەشارێکی سعودیە بەفر دەبارێت

کەم روویداوە لەچلەی هاویندا بەفر لەوڵاتێکی گەرمی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست ببارێت، ئەمە لە شاری خەمیسی سعودیە روویدا.

میدیاکانی سعودیە بڵاویانكردەوە‌ ئەمڕۆ لەناوشارو  و رێگاوبانەكانی شاری خەمیس مەشیت پڕ بوون لە ئاو و، بەفریش شەقامەكانی بە رەنگی سپی داپۆشیوە.

هاوڵاتیانی شاری خەمیس مەشیتیش بەبارینی ئەو بەفرو بارانە زۆر دڵخۆشن و ئاماژە بۆئەوە دەكەن ئەوە شتێكی دەگمەنە كەلە هاویندا لەشارەكەی ئەواندا بەفر بباریت.

شاری خەمیس مەشیت، گەورەترین شاری باشووری سعوودیەیە لەڕووی رووبەر و ژمارەی دانیشتووانەوە، دەكەوێتە جەرگەی ناوچەی عەسیر و ئەو شارە 1850 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و چوارەم گەورە مەڵبەندی بازرگانییە لە سعوودیە.






PM:06:12:04/08/2018