یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ پۆگبا دەستپێکرد



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت پێنجەم گرێبەست لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینە ئەنجام بدات و دوای کڕینی ئارتۆرۆ ڤیدالی چێلی وئارسر و لینگلێت و ماڵکۆم، ئێستا چاوی لە کڕینی پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەریونایتدەو پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨یە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردەوە، لە سەر داوای ڤاڵڤێردی راهێنەر، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، پۆگبای فەرەنسی بکڕێت ، هەرچەندە یانە کەتەلۆنیەکە دەزانێت کڕینی ئەو یاریزانە قورسە بەڵام دەیەوێت سود لە کێشەی نێوان ئەو یاریزانە وپۆگبا وەربگرێت و بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی بلاوگرانا.




PM:08:10:04/08/2018