ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی شاری هەولێر کەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە نێو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

پەیامنێری "سپی" رایگەیاند، ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی  قەیسەری لە شاری هەولێر  کە دەکەوێتە نزیک قەڵای شارەکە کەوتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەرو زیانەکانی نەزانراوە، بەڵام گومان دەكرێت بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووبێت.

بازاڕی قەیسەری بازاڕێکی گشتییە پێکهاتووەلە چەند دوکانی جل و بەرگ و جوانکاری ئافرەتان، نزیکەی ٣٠٠ دوکان لە خۆدەگرێت.


PM:11:29:04/08/2018