لە کاتژمێر نۆی شەوی ڕابردووەوە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر
کەوتووەتەوە و دوای زیاتر لە 12 کاتژمێریش تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ
بکرێت.
پەیامنێری سپی لە شاری هەولێر ڕایگەیاند دوای زیاتر لە 12 کاتژمێر لە
کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی قەیسەی شاری هەولێر هێشتا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە
نەیانتوانیوە بە تەواوی ئاگرەکە بکوژێننەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش
زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە خۆی نزیک دەکاتەوە لە سەد هەزار دۆلار بەهۆی ئەوەی
بەشێکی زۆری ژێرزەمینی بیناکە کۆگا "مەخزەن" بووە و تا ئێستاش هۆکاری سەرەکی
ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەبووە.