ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر یۆڤانتۆسی رۆناڵدۆ بەدەستهێنا



لە جامی نێودەوڵەتی دۆستانەدا کە یاریەکانی لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، یانەی ریاڵ مەدرید توانی ٣-١ لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا بباتەوەو یەکەم بردنەوە لە جامەکە بەدەست بێنێت.
یانەی ریال مەدرید هەرچەندە سەرەتا گۆڵێکی لە لایەن کارڤاخالەوە لە خۆیان کرد، بەڵام بە سێ گۆڵی بەیڵ و ئەسینسیۆ وەڵامی یانەکەی رۆناڵدۆیان دایەوە، کە دوو گۆڵ ئەسینسیۆ تۆماری کرد.
لە دووەم یاری خۆیدا ئەمە یەکەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بەدەستی دێنێت دوای شکستەکەی مانچستەریونایتد ٢-١



AM:09:43:05/08/2018